دەربارە پەیمانگەی قەڵادزێی ناحکومی
پەیمانگای قەڵادزێی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر پەیمانگایەکی زانستی و ئەکادیمی ناحکومی (ئەهلی یە) لەساڵی 2014بەفەرمانی وزاری ژمارە (19128) وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەرێکەوتی 30/10/2014 لەشاری قەڵادزێ کراوەتەوە،یەکەم پەیمانگایە لەسنوری قەزای پشدەر و سەنتەری شاری قەڵادزێ کراوەتەوە سەربە وەزارەتی پەروەردەیە،خوێندن تیایدا (5) ساڵە، دەرچوانی پۆلی (9) بنەرەتی و ئامادەییەکان دەتوانن بەبێ مەرجی تەمەن و ساڵی دەرچوون و نمرە لەو پەیمانگایە بخوێنن.
- تەمەن پێوەر نیە
- خوێندن 5 ساڵە
- پارەی خوێندن بە شێوەی قیستی مانگانەیە
- خوێندکار دەبێت دەرچووی 9 ی بنەڕەتی بێت
- خوێندکار دەبێت خاوەن بڕوانامەی دیبلۆم لە زانستی کۆمپیوتەردا

ستافی پەیمانگەی ناحکومی قەڵادزێی
بەشانازی یەوە پەیمانگەکەمان خاوەنی ستافێکی ئەکادیمی بەرز ، بەشێک لەمامۆستایان خاوەن بروانامەی ماستەرن لەبوارە جیاجیاکان، توانیویانە گەشەیەکی باش بەبواری زانستی پەیمانگە بدەن، ساڵانە پەیمانگە لەریزبەندی پێشەوەی پەیمانگاکان بێت کەلەلایەن لیژنەیەکی بالای وەزارەتی پەروەردە دیاری دەکرێت.
پەیمانگاکەمان سوود وەردەگرێت لە مامۆستایانی خاوەن ئەزموون و سەرکەوتوو.

ئەمین خدر احمد
ماستەر – کۆمەلناسی

هێمن حسن رسول
بەکالۆریۆس – کۆمپیوتەر

سنور قادر عمر
بەکالۆریۆس – فیزیا

هیمداد علی حسن
ماستەر – دەرونناسی

مەریوان عبداللە محمدامین
ماستەر – عربی

احمدعبداللە محمد
بەکالۆریۆس – کۆمپیوتەر

هاوکار محمد
کوردی- ماستەر

محمد عبداللە احمد
بەکالۆریۆس – کۆمپیوتەر

هێدی عبدالرحمان
بەکالۆریۆس – کۆمپیوتەر

حمید سلیمان
بەکالۆریۆس – کۆمپیوتەر

هەمزە سەلیم خدر
ئینگلیزی – بەکالۆریۆس

محمد قادر حسن
بەکالۆریۆس – کۆمپیوتەر

کۆژین ایسماعیل خدر
بەکالۆریۆس – بیرکاری

هاوراز ابراهیم
بەکالۆریۆس – وەرزش

شنیار حسن عبداللە
دبلۆم – ی.پزیشک

گولالە حمە سور
دبلۆم – کۆمپیوتەر

پەیمانگەی قەڵادزێی ناحکومی
لەرووی زانستی یەوە
پەیمانگای قەڵادزێی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر خاوەن پێگەیەکی بەرزی زانستی یە، لەگەل گرنگی دان بەفیربوون بەشێوەیەکی سەردەمیانە، ساڵانە ڤیستڤاڵی کەلتوری و زانستی تایبەت بەزانستەکانی کۆمپیوتەر ئەنجام دەدات، خوێندکاران لەریگای پرۆژە زانستیەکانیانەوە خزمەتێکی باش بەبواری ئیداری و زانستی دەکەن،لەماوەی (6) ساڵی رابردوو پەیمانگا(5) فیستڤاڵی زانستی تایبەت بەزانستەکانی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای ئەنجام داوە، لەگەل گرنگی دان بەسیمناری زانستی و کردنەوەی خولی نوێی زانستی تایبەت بەتەکنەلۆژیا .

