ئامادەکردنی: دەرباز_محمود
مەبەست چییە لە SQL؟
برتییە لە زمانێکی گرنگ لە زمانە جیهانییەکانی بواری کۆمپیوتەر کە لە چەندین بواری گرنگ و جیاواز دا سودی لێ دەبینرێت کە گرنگترینیان لەبواری داڕشتنی( بنچینەی زانیارییەکان) داتابەیسە(DATABASE) بۆ پیشاندانی داتا( view data) و وەرگرتنەوەی داتا(retrive data) لە ناو تەیبڵی داتا بەیسەکان لەڕێگەی کردارێکی زۆر گرنگ کە پێدەوترێت (QUERY).
لەناو SQL دا بەشێکی گرنگمان هەیە پێدەوترێت ER-Diagram کە زۆر یارمەتی دەرە بۆ بەکارهێنەر لەکاتی دروستکردنی داتا بەیس دا چونکە لە ڕێگەیەوە دەتوانین بەشێوەیەکی سادە تەیبڵ و پەیوەندی نێوان تەیبڵەکان وفێڵدی تەیبڵەکانی ناو داتا بەیسەکە پۆلێن بکەین.
لە ER-DIAGRAM دا بەکارهێنەر پشت دەبەستێت بە (RELATION , ATTRIBIUT , ENTITY) بۆ دروست کردنی تەیبڵەکانی ناو داتا بەیسەکە.
ئەوە من مەبەستمە باسی بکەم زیاتر ئیشی( QUERY )یەکانە چونکە زۆربەمان ئاشنای دروستکردنی تەیبڵین وە جۆری داتای فیڵدەکانی تەیبڵین … .
کاری( QUERY) کە برتییە لە پیشاندانی داتای ناو تەیبڵەکانی داتا بەسەکە(View data) بەپێی ئەو مەرجانەی کە بەکارهێنەرەکە مەبەستییەتی وە گێڕانەوەی داتای داخڵکراوی ناو تەیبڵەکانی داتا بەیسە کە بەپێی مەرجی بەکارهێنەر بە ویستی خۆی … .
ئەمەش هەندێک نموونەی QUERY:
1-select first_name ,last_name from table1 .
2-select first_name from table1,table2 where t1.age =t2.age AND t1.salary=t2.salary
3-select first_name from table1 where id=12
4-select AVG (t1_age) from table1
5-select COUNT(*) from table1
6-select COUNT(DISTINCT first_name) from table1
.
.
.
.
بەهیوای سود بینین بۆ هەموو لایەک
تێبینی/ هەموو فێر خوازێک دەتوانێت پۆستەکە ببات بەو مەرجەی ئاماژە بۆ سەر چاوەی بڵاوکراوەکە بکات و دەستکاری ناوەڕۆکی پۆستەکە نەکات بۆ ئەوەی لەڕووی زانستییەوە کەم کورتی بۆ دروست نەبێت.
“ئامانجمان تەنها گەیاندنی زانیارییە بۆ تۆی فێر خواز”
٭پەیمانگای قەڵادزێی ناحکومی بۆ زانستەکانی کۆمپیوتەر٭



